پەرلەمانتارێک: پاش سەردانەکەی ئەردۆغان پێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک یەکلایی دەکرێتەوە

کوردستان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە کە پاش سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک یەکلایی دەکرێتەوە.

دیلان غەفور، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە و سودانی بەو پەڕلەمانتارەی وتووە کە پاش سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق، پرسی پێکهێنانی ئیدارەی نوێی کەرکوک یەکلادەکاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، محەمەد شیاع سودانی سورە لەسەر یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە لەزوترین کاتدا.

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی وتیشی:" لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی شارەکە بۆچوونەکانمان لەیەکەوە نزیکن و بەمنزیکانە دۆسیەی دانانی پارێزگارێکی نوێ و پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێی بۆ پارێزگاکە یەکلادەبێتەوە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی 22ی ئەم مانگە رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەردانێکی فەرمی بگاتە شاری بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا