دارایی عێراق داوای داهاتی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان 20/04/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەپێی نوسراوێکی فەرمی، وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە داهاتی ناوخۆی سێ مانگی رابردوو رادەست بکات.

ئەمشەوی شەممە، میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان کە نزیکن لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە زاری سەرچاوەیەکەوە رایگەیاند:" لە نوسراوێكی فەرمیدا وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە هەرێمی کوردستان كردوە بڕی (950) ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی هەرێم رادەست وەزارەتت دارایی بکات، کە تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی داواکەی بەغدادی نەداوەتەوە".

داهاتی ناوخۆی مانگەكانی رابردووە

هەروەها، ئەو سەرچاوەیە وتووشیەتی، ئەو بڕە پارەیەی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەرێمی داوادەکات داهاتی ناوخۆی مانگەكانی رابردووە و حکومەتی هەرێم رادەستی بەغدادی نەکردوە.

حکومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆی رادەست نەکردووە

جێی ئاماژەیە، لە سێ مانگی ئەمساڵدا، وەزارەتی دارایی عێراق و حکومەتی فیدڕاڵی مووچەی مانگەکانی کانوونی دووەم، شوبات و ئازاری دابەشکردووە، لە بەرامبەردا پێچەوانەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕێک داهاتی ناوخۆی رادەستی بەغدا نەکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا