"وەزارەتی بازرگانی عێراق سەرجەم گەنمی جوتیارانی هەرێم وەرناگرێت"

کوردستان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بریکارێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق سەرجەم گەنمی جوتیارانی هەرێم وەرناگرێت.
کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند:" لە ئێستادا شاندێکی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق لە هەولێرە و بڕیارە لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم کۆببێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" مەبەست لە کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی پلانی وەرگرتنی بڕی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە، وەزارەتی بازرگانی عێراق سەرجەم گەنمی جوتیارانی شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق وەردەگرێت، بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان هەمان رێککار پەیڕەو ناکات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا