زیادەڕەوییەکانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی لادەبرێن

کوردستان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

شارەوانی سلێمانی هەستا بە لابردنی ئەو خانانەی بەشێوەی زیادەڕەوی لە مەیدانی ئاژەڵانی شارەکە دروستکرابوون.
پەیامنێری BMC لە سلێمانی رایگەیاند:" ئەمڕۆ یەکشەممە، شارەوانی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە، هەستان بە لابردنی زیادەڕەوییەکانی مەیدانی ئاژەڵان".
باسی لەوەشكرد:" ئەو زیادەڕەوییانەی ئەمڕۆ لابران بریتین لە ژمارەیەک خانە کە پێشتر خاوەنەکانیان ئاگادارکرابوونەوە، بەڵام خاوەنەکانی ئەو خانانە رەتیانکردبووەوە شوێنەکانیان بەجێبهێڵن و بچنە ئەو مەیدانە نوێیەی بۆیان دابینکراوە کە لە نزیک بازگەی عەربەتە".

دەبوونە رێگر لە تەواوکردنی پرۆژەی ئاوەڕۆی سلێمانی – تانجەرۆ

هاوکات قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند:" ئەو شوێنانەی لابران دەبوونە رێگر لە تەواوکردنی پرۆژەی ئاوەڕۆی سلێمانی – تانجەرۆ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا