بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت؛ سبەی ئەردۆغان دێتە هەولێر

کوردستان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق، بڕیارە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تاوتوێ بکرێت.

میدیای فەرمی پارتی بڵاویکردەوە، بڕیارە سبه‌ی دووشه‌ممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته‌ بەغدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆببێته‌وه،‌ دواتریش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و یه‌كێك له‌ گرنگترین بابه‌ته‌كانیش كه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، پرسی دووباره‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان له‌رێگه‌ی بۆڕی نه‌وتی جه‌یهانە.

پێشتر، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باسی لەوەکردبوو، لە سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدا گفتوگۆی هەستیار لە بارەی چه‌ندین بابه‌تی گرنگ دەکەن، له‌وانه‌ش پرسی ئاو و ئاسایش و بازرگانی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا