یاریدەدری سەرۆکی زانکۆی
سلێمانی رایگەیاند، لەپێناو لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی خوێندکاران،
بۆ یەکەمینجار لە بری کۆمپانیا، سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ئەرکی دابینکردنی ستافی
وێنەگرتن و کامێرا دابیندەکات.
د. پێشڕەو حەمەجان یاریدەدری سەرۆکی
زانکۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد:" خوێندکارانی قۆناغی کۆتایی سەرجەم
کۆلێجەکانی زانکۆ ئاگادار دەکەینەوە، لەپێناو بارودۆخی دارایی خوێندکاران، بۆ
یەکەمینجار لەبری کۆمپانیا، سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی (هۆبەی ڕاگەیاندن) هەڵدەسێت
بە دابینکردنی ستافی وێنەگرتن و کامێرا بەمەبەستی گرتنی وێنەی دەرچوون بۆ
خوێندکاران ".
ئەوەشی خستەڕوو، پاشان وێنەکان لە ماڵپەڕی فەرمی زانکۆ دادەنرێت
وخوێندکار دەتوانێت وێنەکە بەدەست بهێنێت.