کاروان یاروەیس: بەغدا "هەژماری من"ی قبوڵ نییە

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

ئەندامێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پشت بەست بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی حکومەتی عێراق ئامادە نییە لە رێگەی پڕۆژەی "هەژماری من"وە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، دەشڵێت " تەنها لەرێی بانکە فیدراڵییەکانەوە مووچە دەنێرێت ".

ئەگەر هەیە هەژماری من کێشە بۆ مووچەخۆران دروستبکات

کاروان یاروەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند، دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەنها لە رێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە بێت، کە بریتین لە بانکەکانی رەشید، رافیدەین و TBI، بۆیە ئەگەر حکومەتی هەرێم سور بێت لەسەر پڕۆژەی "هەژماری من"، ئەگەر هەیە کێشە بۆ مووچەخۆران دروستبێت.

بەغد

بەغدا خۆی بڕیار دەدات بە چ شێوازێک پارەکە دەنێرێت

وتیشی، پارەکە لای بەغدایە و ئەو دەینێرێت، بۆیە خۆی بڕیار دەدات چۆن و بە چی شێوازێک بینێرێت، بە تایبەت کە ئێستا بڕیاری دادگای فیدراڵی لەوبارەیەوە هەیە و پێچەوانەی بڕیارەکانی دادگا هیچ هەنگاوێک لەوبارەیەوە نانێت.

کاروان یاروەیس وتیشی، حکومەتی عێراق داوای سەرجەم داهاتی نانەوتی لە هەرێم دەکات، چونکە خۆشی کێشەی سیولەی هەیە و بە خۆڕایی هیچ پارەیەک نانێرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا