ئەمەل جەلال: کارکردن لە پرۆژەی بەنداوی چەقچەق دەستیپێکردووە

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، کارکردن لە پرۆژەی بەنداوی چەقچەق دەستیپێکردووە، دەشڵێت " پڕۆژەکە دەبێتە رەگەزێكی گرنگی سەوزكردنی ناوچەكە ".

25٪ی گەشتیاران بیانین

ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد:" بە پێی ئەو پلانەی ماوەی هەشت ساڵە کاری لەسەر دەکەین، ساڵ دوای ژمارەی هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت، لە ئێستاشدا 25٪ی گەشتیاران بیانین و لە وڵاتانی دەوروبەر و ئەوروپا و ئاسیاوە روو لە هەرێم دەکەن ".

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا کارکردن لە پرۆژەی بەنداوی چەقچەق دەستیپێکردووە، سەیرانگای سەرچناریش، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی لە کۆمپانیاکەی وەرگرتووەتەوە و لەمەودوا دەبێتە ناوچەیەكی گەشتیاریی ئازاد و هاوڵاتییان و گەشتیاران دەتوانن رووی لێبكەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا