کۆڵبەرێک کوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

رێکخراوی هەنگاو کوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکەی لەکاتی کارەکەیاندا راگەیاند.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند:" بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوەکەمان، کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بلەکێی سەر بە شاری بانە، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە".

تەمەنی 34 ساڵە

ئاماژەی بەوەشکرد:" بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئێرانەوە، کۆڵبەرێک گیانی لەدەستداوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون، هەروەها ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لەدەستداوە ناوی شوانە ئەحمەدپوورە و تەمەنی 34 ساڵە".

باوکی منداڵێک بووە

باسی لەوەشکرد:" شوانە ژیانی هاوسەرێتی پێکهێناوە و باوکی منداڵێک بووە، دوای رووداوەکەش تەرمەکەی بۆ بنکەیەکی تەندروستی شاری سلێمانی گواستراوەتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا