پۆلیسی سلێمانی بە تۆمەتی دزینی 20 ملیۆن دینار تۆمەتبارێكی دەستگیركرد

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لەبارەی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بە تۆمەتی دزینی ملیۆنان دینار لە دوكانێك، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی زانیاری بڵاوكردەوە.

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕی 20 ملیۆن دیناری لەدوكانەكەیدا لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكرد و پاش لێكۆڵینەوەكان، تواندرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دەستگیربكرێت".

تواندرا دەست بەسەر بڕێك لە پارە دزراوەكەدا بگیرێت

ئاماژەی بەوەشكردووە:" مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ توانیان دەستبگرن بەسەر بڕێك لەپارە دزراوەكەدا".

تۆمەتبار دانی بە تاوانەكەیدا ناوە

ئەوەشیخستەڕوو:" تۆمەتبار (ع، ر، ح) كە لەدایكبووی 1970، لە میانەی لێكۆڵینەكاندا دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و لەئێستادا بەپێی ماددەی 446 راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن لەگەڵیدا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا