126 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەم رۆژنامەی كوردیدا تێپەڕٍدەبێت

کوردستان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

ئەمڕۆ دووشەممە 126 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەم رۆژنامەی كوردی بەناوی رۆژنامەی كوردستان تێدەپەڕێت.

 یەكەم ژمارەی رۆژنامەی كوردستان لە (22/4/1898) لەلایەن میقداد مدحەت بەدرخان و جەلادەت بەدرخان لە قاهیرەی میسر چاپ كرا و دەستپێكی بڵاوكردنەوەی رۆژنامەی كوردستان وەك خەباتێكی نەتەوەیی و رۆشنبیری دادەنرێت. 

ساڵانی 1898 بۆ 1902، 31 ژمارەی چەند شوێنێكی جیاواز لێ دەركرا

رۆژنامەی كوردستان لەنێوان ساڵانی 1898 بۆ 1902، 31 ژمارەی چەند شوێنێكی جیاواز لێ دەركرا، هاوكات پەرلەمانی كوردستانیش لە دواین كۆبوونەوەیدا بە فەرمی 22ی نیسانی بە رۆژی رۆژنامەگەری كوردی ناساند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا