سەرۆککۆماری
تورکیا بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا و دواتریش سەردانی شاری هەولێر دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بە
سەرۆکایەتی شاندێکی وڵاتەکەی بگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لەلایەن محەمەد
شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێبکرێت، دواتریش سەردانی کۆشکی
سەلام دەکات و لەلایەن سەرۆککۆماری عێراقەوە پێشوازی لێدەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە لە سەردانەکەی ئەمڕۆیدا ئەردۆغان و بەرپرسانی
عێراق لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە بەندەری جیهان و بەردانەوەی
بەشە ئاوی عێراق لە رووباری گفتوگۆ دەکەن.
هاوکات میدیای پارتی بڵاویکردەوە:" دوابەدوای سەردانەکەی بۆ بەغدا،
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی شاری هەولێریش دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم
کۆدەبێتەوە.