شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئەوانەی باش دەمناسن دەزانن چەند گرنگی بە میدیا دەدەم

کوردستان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

خانمی یەکەمی عێراق لە پەیامێکیدا رایگەیاند، ئەوانەی باش دەیناسن دەزانن چەند گرنگی بە میدیاکان دەدات.

 شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق رایگەیاند:" ئەوانەی باش دەمناسن، دەزانن چەندە گرنگی بە میدیاکان و ئەو رۆڵە زیندووە دەدەم کە دەیگێڕن لە کۆمەڵگادا".

ئاماژەی بەوەشکرد:" لە یادی دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردیدا بەر لە 126 ساڵ، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردنلە رۆژنامەنووسان و سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، یارییەکی دۆستانەی تۆپی پێیان لەنێوان رۆژنامەنووسانی سلێمانی و کەرکوک رێکخست".

یارییەکە پڕ جوڵە و جوان بوو

باسی لەوەشكرد:" یارییەکە پڕ جوڵە و جوان بوو، هاوکات پاک و پڕ لە رکابەری شەریفانە بوو، کە سیفەتێکی جوان و پەسەندکراوی رۆژنامەنووسانە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا