سەرۆككۆماری عێراق: پاڵپشتی بۆ رۆژنامەنوسان و میدیاكارانی وڵات دووپاتدەكەینەوە

کوردستان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەرۆككۆماری عێراق رایگەیاند، هەمیشە پشتیوانی رۆژنامەنوسان و میدیاكاران دەبین لە دابینكردنی مافەكانیان و هێنانەكایەی ژینگەیەكی لەبار بۆ ئازادی كاركردنیان.

 دكتۆر لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عێراق لە راگەیەندراوێكدا بۆ ساڵیادی رۆژنامەگەری كوردی بڵاویكردەوە:" لە یادی 126 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردیدا، پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم رۆژنامەنوسانی كوردستان دەكەم و دامەزراندنی یەكەم رۆژنامەی كوردی بەناوی (كوردستان) بەرز رادەگرین".

رۆژنامەگەریی ئازاد و سەربەخۆ، كە پەیامەكان بەراستی و دروستی دەگەیەنێت

ئاماژەی بەوەشكردووە:" رۆژنامەگەریی ئازاد و سەربەخۆ، كە پەیامەكان بەراستی و دروستی دەگەیەنێت و روداوەكان پیشەگەرانە دەگوازێتەوە، بنەمایەكی سەرەكی و گرنگی پێشخستنی وڵاتە، هەروەها لەڕێی چاودێریكردنی دامەزراوەكان و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و هێنانەكایەی كۆمەڵگەیەكی هۆشیار دەتوانێت بەشداربێت لە بونیادنانی نیشتمانێكی پێشكەوتوی گەشەسەندوو".

هەمیشە پشتیوانیان دەبین لە دابینكردنی مافەكانیان و هێنانەكایەی ژینگەیەكی لەبار بۆ ئازادی كاركردنیان

ئەوەشیخستەڕوو:" لەم یادەدا پاڵپشتی بۆ رۆژنامەنوسان و میدیاكارانی وڵات دوپاتدەكەینەوە و هەمیشە پشتیوانیان دەبین لە دابینكردنی مافەكانیان و هێنانەكایەی ژینگەیەكی لەبار بۆ ئازادی كاركردنیان لەپێناو بڵاوكردنەوەی رۆشنبیری و هۆشیاری لە كۆمەڵگەكەماندا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا