دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر لە ماددەی هۆشبەری راگەیاند

کوردستان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لەبارەی دەستبەسەردا گرتنی زیاتر لە 10 كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشی، كە لەنێو ئامێرێكی ئاو گەرمكردندا شاردرابوونەوە؛ بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم روونكردنەوە دەدات. 

عەقید سەلام عەبدولخالق، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند:" پاش بەدواداچوونەكان و لێكۆڵینەوەكان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ناوشار، تواندرا بڕی 15 كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا بگیرێت".

تەواوی ماددەكان بەشێوازێكی نمونەیی لەنێو ئامێرێكی ئاو گەرمكردندا شاردرابوونەوە

وتیشی:" تەواوی ماددە هۆشبەرە دەستبەسەردا گرتووەكان لە جۆری حەشیشن، تەواوی ماددەكان بەشێوازێكی نمونەیی لەنێو ئامێرێكی ئاو گەرمكردندا شاردرابوونەوە، ئەو گروپەی كاریان لەسەر ئەم ماددە هۆشبەرانەكردووە ویستوویانە ماددە هۆشبەرەكان رەوانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و بەرەو ئەوروپای بكەن".

ئەم ماددانە لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستانەوە بۆنێو هەرێم هێندراوون

روونیشیكردەوە:" ئەم ماددانە لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستانەوە بۆنێو هەرێم هێندراوون، هەروەها تیمەكانمان بەشێوەیەكی ورد چاودێری جموجوڵەكانی ئەم باندەی كرد تا ماددەكان هێنرانە نێو شاری سلێمانی و لێرەش دەستیان بەسەردا گیرا".

لە لێكۆڵینەوەكانماندا لەسەر ئەم پرسە پێنج كەس دەستگیركراون

ئەوەشیخستەڕوو:" لە لێكۆڵینەوەكانماندا لەسەر ئەم پرسە پێنج كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بەم ماددە هۆشبەرانەوە دەستگیركران و بەپێی ماددەی 25 لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەستبەسەرن و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا