نێچیرڤان بارزانی: بەخۆشحاڵییەوە چاوەڕێی پێشوازیکردنم لە سەرۆک ئەردۆغان

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی سەردانەکەی ئەمڕۆی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدا و هەولێر بڵاوکردەوە.

لە کاتێکی گرنگدایە بۆ ناوچەکە

 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" سەردانە مێژووییەکەی سەرۆک ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر لە کاتێکی گرنگدایە بۆ ناوچەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد:" لەم سەردانەدا تیشک دەخرێتە سەر پەیوەندییە سیاسی و ئابووریی و ئەمنییە بەهێزەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا".

باسی لەوەشکرد:" بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی پێشوازیکردنم لە سەرۆک ئەردۆغان بۆ هەولێر و گفتوگۆکردن لەسەر پرسە دیارەکان، لەوانەش ئاشتی و سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا