كۆنسوڵخانەی ئەمریكا: پاڵپشتی لەو ژینگەیە دەكەین كە میدیا بەبێ ترس كاری خۆی بكات

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لەبارەی رۆژی رۆژنامەگەریی كوردییەوە، كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر رایگەیاند، داواكارن یاسای كاری راگەیاندن و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاریی لە هەرێم جێبەجێبكرێن.

 كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بۆ بەرزڕاگرتنی رۆژی رۆژنامەگەریی كوردی، مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی كونسوڵخانەی ئەمریكا لەگەڵ ژمارەیەك لە ناوەندی داكۆكیكاری ئازادیی راگەیاندن و میدیای سەربەخۆ كۆبووەوە".

پشتیوانییە بەردەوامەكانی حكومەتی ئەمریكا بۆ راهێنانی رۆژنامەگەری تاوتوێكران

ئاماژەی بەوەشكردووە:" كۆبوونەوەكە دەرفەتێك بوو بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی دۆخی ئازادیی میدیا لە هەرێمی كوردستان و ئەو ئاڵنگاریانەی میدیاكاران رووبەڕوویان دەبنەوە و هەروەها پشتیوانییە بەردەوامەكانی حكومەتی ئەمریكا بۆ راهێنانی رۆژنامەگەری باسیان لێوەكرا".

ئەمریكا پابەندە بە داكۆكیكردن لە ژینگەیەك كە تیایدا میدیا بتوانێت بەبێ ترس كاری خۆی بكات 

باسی لەوەشكردووە:" ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پابەندە بە داكۆكیكردن لە ژینگەیەك كە تیایدا میدیا بتوانێت كاری خۆی بكات بەبێ ترس لە هەراسانكردن و چاوترساندن و جیاكاریی لەسەر بنەمای ئینتیمای سیاسی".

داواكارین یاسای كاری راگەیاندن و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاریی لە هەرێم جێبەجێبكرێن

ئەوەشیخستەڕوو:" داواكارین یاسای كاری راگەیاندن و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێمی كوردستان بەتەواوەتی جێبەجێبكرێن”.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا