سەرۆكی یەكێتی: داوامان لە رۆژنامەنوسان كردووە ئازادانە رەخنەمان لێبگرن

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، سوپاسی گشت ئەو قەڵەمە ماندوونەناسانە دەكات كە لە رابردوودا هەوڵی بەرەوپێشچوونی رەوتی رۆژنامەگەرییان داوە.

 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بەبۆنەی 126 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە:" ساڵیادی رۆژنامەگەریی كوردی لەسەرجەم رۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستان پیرۆزبێت، سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی هەموو ئەو قەڵەمە ماندوونەناسانە دەكەین كە لە رابردوودا هەوڵی بەرەوپێشچوونی رەوتی رۆژنامەگەری و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگەیان داوە".

یەكێتی باوەڕی تەواوی بە ئازادیی كاری رۆژنامەوانی و مافی بەدەستهێنانی زانیارییە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باوەڕی تەواوی بە ئازادیی كاری رۆژنامەوانی و مافی بەدەستهێنانی زانیارییە، بەهەمووشێوەیەكیش دژی بەرتەسككردنەوەی سنوورەكانی ئازادی و پێشێلكردنی مافی رۆژنامەنووسان دەوەستێتەوە و بە هەڕەشەیەكی جدیی دەزانێت لەسەر دیموكراسی و وێنای هەرێمی كوردستان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، كەبەداخەوە لەماوەی رابردوودا هەرێمەكەمان بەهۆی چەند حاڵەتێكی لەوشێوەیەوە رووبەڕووی رەخنەی توند بووەوە".

 

داوامان لە رۆژنامەنووسان كردووە بوێربن و ئازادانە رەخنەمان لێبگرن

باسی لەوەشكردووە:" لە رابردوودا بەهەمووشێوەیەك پاڵپشت و پشتیوانیی رۆژنامەنووسان بووین، ژینگەیەكی ئازادمان فەراهەمكردووە و داوامان لە رۆژنامەنووسان كردووە بوێربن و ئازادانە رەخنەمان لێبگرن، بە رەخنەكان گەورە دەبین و بەخۆماندا دەچینەوە؛ لەداهاتووشدا بەهەمان رۆحییەتەوە بەردەوامدەبین و پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا