عەلی شامار، فەرماندەی دێرینی یەکێتی کۆچی دواییکرد

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەمڕۆ، عەلی شامار، فەرماندە و پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، عەلی شامار ئەمین، فەرماندە و پێشمەرگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە تەمەن 73 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

عەلی شامار، هاوسەری وەسفیە بەنی وەیس بوو ، کە بە دایکی شەهیدان ناسرابوون، لە ساڵی 1947 لەدایک بووە، هەر لە سەرەتای دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان چووە ناو ریزەکانی و درێژەی بە خەباتی چەکداریدا.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا