گەنجێک لە بەریتانیا گەڕایەوە و لە هەڵشۆ خنکا

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، گەنجێکی خەڵکی چوارقورنە کە تازە لە بەریتانیا گەڕابووەوە هەرێمی کوردستان، لە ناو ئاوی گوندێکی سنووری هەڵشۆ خنكا.

تەمەنی 27 ساڵ بووە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هاوڵاتییەکی تەمەن 27 ساڵ بەناوی (ج. ق) کە خەڵکی ناحیەی چوارقوڕنە و دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا بووە، لە نزیک گوندی شێنێ سەر بە ناحیەی هەڵشۆ لەکاتی پەڕینەوەی رووبارێکی گوندەکە کەوتووەتە ناو ئاوەکە و بەهۆیەشەوە خنکاوە.

ئەوەشی خستەڕوو:" دوای ئاگادارکردنەوەمان لە رووداوەکە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ گەیشتنە شوێنەکە و دوای دەرهێنانەوەی تەرمەکە، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا