وەزیری پەروەردە: لیستی وانەبێژان ڕەوانەی بەغدا کرا

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی وانەبێژان ڕەوانەی بەغدا کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ناوی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژمان رەوانەی بەغداد کردووە و چاوەڕوانین بەغداد بیانکات بە گرێبەست".

پڕۆسەی خوێندن درێژناکرێتەوە

هەروەها، لەبارەی پڕۆسەی خوێندن لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە، وتی، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بەپێی ئەو ساڵنامەیەی دیاریکراوە پڕۆسەی خوێندن بەڕێوەدەچێت و ماوەکە درێژناکرێتەوە.

پلانێک ئامادەکراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو وانانەی لەدەستچوون

وەزیری پەروەردە راشیگەیاند، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو وانانەی لەدەستچوون لەو سنوورانە، پلانێکیان ئامادەکردووە و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا دەیخەنەڕوو بۆ پەسەندکردنی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا