بەڕێوەبەرایەتی بەرگری
شارستانی هەولێر بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکەی بازاڕی
شێخەڵڵای ئاشکرا کرد.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری
شارستانی هەولێر رایگەیاند:" دوێنێ سێشەممە، دوو رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە
بازاڕی شێخەڵڵا کەوتەوە و دەستبەجێ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان گەیشتنە شوێنی
رووداوەکە و توانرا لە ماوەیەکی کەمدا کۆنتڕۆڵی هەردوو رووداوەکە بکرێت، هەروەها
جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لیژنەیەکی تایبەتمەند پێکهات لەسەر ئاستی هەرسێ
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی هەولێ بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە".
رووداوی یەکەم بەهۆی ماتۆڕی موبەریدەیەکەوە لە سەربانی دوکانەکە روویداوە
باسی لەوەشکرد:"
دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت، رووداوی یەکەم بەهۆی ماتۆڕی موبەریدەیەکەوە لە
سەربانی دوکانەکە روویداوە و رووداوی دووەمیش، بەهۆی شۆڕتی کارەباوە بووە بە
پشتبەستن بە گرتەی ڤیدیۆی کامێراکانی چاودێری".