ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەک قەرەبوو کۆدەبێتەوە

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەهۆی سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمەریکا، کابینەی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ وەک قەرەبوو کۆبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی سودانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وەک قەرەبووی کۆبوونەوەی هەفتەی پێشوو کە سودانی لە ئەمەریکا بوو، کۆبووەوە.

هەموو سێشەممەیەک کابینەی حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە

جێی ئاماژەیە، هەموو سێشەممەیەک کابینەی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی سودانی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی کاروبارەکانی عێراق دەکات، بەڵام هەفتەی رابردوو کۆبوونەوەکە نەکرا، بەڵکو ئەمڕۆ قەرەبوو کرایەوە، کە ئەوەش یەکەم جارە دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا