لە ناوچەیەکی بەغدا زیاتر لە 200 کەس دەستگیرکران

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

فەرماندەی پۆلیسی رەسافە لەبەغدا رایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەی ئەمڕۆیان لە ناوچەی بەتاوین، زیاتر لە 200 کەس بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیرکران.

لیوا شەعلان عەلی حەسناوی، فەرماندەی پۆلیسی رەسافە بە ئاژانسی هەواڵی "واع"ی راگەیاندووە، لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا کە بە بەشداری هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی کارەبا و تەندروستی ئەنجامدرا، 207 داواکراو بە تۆمەتی جیاواز لە ناوچەی بەتاوین دەستگیرکران، چەندین کارگە و هۆتێل و نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو داخران، کە بەبێ مۆڵەت کاریان دەکرد.

ئۆپراسیۆنەکە ساڵانێکە هاوشێوەی نەبووە

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم ئۆپراسیۆنە لە ماوەی چەند ساڵای رابردوودا هاوشێوەی نەبووە و ئەو پلانە ئەمنییەش لە سەرتاسەری وڵات جێبەجێ دەکرێت، تاکو لە هەموو شوێنێک بەرەنگاری تاوان ببنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا