هۆشدارییەك لە وەزارەتی پلاندانان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراقەوە

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

دەربارەی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان و بەرزبوونەوەی ئاستی خواست لەسەر نیچتەجێبوون و قەیرانی كرێچێتی، وەزارەتی پلاندانان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراق هۆشداری دەدات.

 وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئامارێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتاووە:" ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتووەتە 43 ملیۆن كەس و ساڵانەش ملیۆنێك كەسیش زیاد دەكات، ئەم زیادبوونەش بووەتە هۆی دروستبوونی كێشەی كەمیی یەكەی نیشتەجێبوون، زیادبوونی كرێچی، زیادبوونی هەژاری و پیسبوونی زیاتری كەشوهەوا و ژینگەی وڵات".

وڵات پێویستی بە نزیكەی سێ ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوونە

هەروەها، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراق ئاشكرایكردووە:" وڵات پێویستی بە نزیكەی سێ ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوونە بۆ ئەوەی لە قەیرانی زۆریی كرێچی بێتە دەرەوە و لەو رێرەوە دوور بكەوێتەوە".

رێژەی هەژاری لە عێراق 25%ـی تێپەڕاندووە

لەلایەكی دیكەشەوە بەپێی نوێترین ئامار رێژەی هەژاری لە عێراق 25%ـی تێپەڕاندووە و بەجۆرێكە 10 ملیۆن كەس لەژێر هێڵی هەژارییەوەن و لە 15%ـشیان بێكارن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا