پۆلیسی سلێمانی هەواڵێكی چەواشەكاری رەتدەكاتەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی هەواڵێكی چەواشەكاری لەبارەی بێدانی باڵەخانەی بەشی پۆلیسی بەڵگە و تاوان بە سەرۆكی یەكێتی، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی روونكردنەوە دەدات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا هەواڵێكی چەواشەكاری ماڵپەرێك بە درۆ دەخاتەوە و رایگەیاندووە:" ماڵپەری وشە نێت هەواڵێكی چەواشەكاری بڵاوكردووەتەوە و گوایە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەڵێنی دابێت باڵەخانەی بەشی پۆلیسی بەڵگە و تاوان بدات بە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان".

ئەو هەواڵە بێ‌ بنەما و چەواشەكارانەیە رەتدەكەینەوە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەو هەواڵە بێ‌ بنەما و چەواشەكارانەیە رەتدەكەینەوە و هیچ بنەمایەكی نییە، تەنها بەمەبەستی كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و نزیكردنەوەی رێگاكەیان بەشی پۆلیسی بەڵگە و تاوان داوای گواستنەوەی كراوە، بەهۆكاری ئەوەی ناو هێزەكانی 70 دوورە بۆ هاوڵاتیان و بەشی ناوبراویش رەزامەندبوون بە گواستنەوەیان ".

سەرلەبەری ئەم هەواڵەی وشە نێت، دوورە لە راستییەوە

روونیشیكردووەتەوە:" هەموو لایەك و هاوڵاتیان ئاگاردار دەكەینەوە كە سەرتاپای ئەم هەواڵەی وشە نێت دوورە لە راستییەوە و تەنها مەبەستیان چەواشەكارییە" .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا