د. نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە دەكرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ناردنی مووچە مووچە خۆرانی هەرێم نوێترین زانیاری ئاشكرا دەكات.

 دكتۆرە نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا  بڵاویكردەوە:" وردبینی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بەردەوامی هەیە و لەگەڵ تەواوبونی وردبینیەكە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت". 

هەتا ئەمڕۆ یەكشەممە دابەشكردنی مووچە لە عێراق بەردەوامی هەیە

باسی لەوەشكردووە:" لەم هەفتەیەدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغداوە رەوانە دەكرێت، ئەمەش لە كاتێكدایە كە هەتا ئەمڕۆ یەكشەممە دابەشكردنی مووچە لە عێراق بەردەوامی هەیە و كۆتایی نەهاتووە".

ئەم لێدوانەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكاتێكدایە، یەك شەممەی هەفتەی رابردوو، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رەوانەی بەغدا كراو بڕیارە دوای وردبینی تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا