ئەمڕۆ یەكشەممە شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی سێ پرسی پەیوەستە بە هەرێمی كوردستان و مووچەخۆران لە كۆبوونەوەدایە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاڕاستەی BMC كراون:" تەوەری سەرەكی كۆبونەوەی وەفدی هەرێم لەگەڵ عێراق پرسی رادەستكردنی 50٪ی داهاتی نانەوتی و موچەی مانگی نیسانی مووچەی مووچەخۆران دەبێت".
وەفدی هەرێم داوایكردووە بانكی رافیدەین و رەشید بێنە ناو پڕۆژەی هەژماری منەوە
هەروەها، وەفدی هەرێم داوایكردووە بانكی رافیدەین و رەشید بێنە ناو پڕۆژەی هەژماری منەوە بۆ ئەوەی بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆران دەستپێبكەن و پڕۆسەكە زوو تێبپەڕێنن.
لەلایەكی دیكەشەوە، باس لە هەژماری من لە كۆبوونەوەكەدا دەكرێت و ئەو شاندە دەیەوێت حكومەت فیدڕاڵی و وەزارەتی دارایی قیل بكات بەوەی هەژماری من پەسەند بكەن.