دادگای فیدڕاڵی یەکلاکردنەوەی سکاڵایەکی پەیوەست بە بودجە و مووچەی هەرێم دواخست

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا بە دواخستنی یەکلاکردنەوەی سکاڵایەکی پەیوەست بە بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان بۆ 9ی حوزەیرانی داهاتوو.

سکاڵاکە، لەلایەن پارێزەرێکەوە لەسەر هەریەکە لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەتی عێراق، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، وەزیری نەوت، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم تۆمارکراوە.

تێیدا، داواکار داوای کردووە سکاڵالێکراوان پابەند بکرێن بە جێبەجێکردنی ماددەکانی (1، 11، 12، 13) لە یاسای ژمارەی بەندی ژمارە 13ی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 20232.

ئامانج لێی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمە

سکاڵاکە، لە 27ی شوباتی ئەمساڵدا لە دادگای فیدڕاڵی عێراق تۆمارکرا، ئەمە دووەم جارە دوا دەخرێت، ئامانج لێی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا