کەمێک پێش ئێستا لەڕێگای ناحیەی تەقتەق - سێگردکان رووداوێکی هاتووچۆ روویدا
و بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون.
شێکیان رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک کران
بە گوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە و لە نزیک
گوندی ئۆمەرگومەت روویداوە، کە بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون و دوای وەرگرتنی
چارەسەری سەرەتایی، بەشێکیان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی
ئازادی لە شاری کەرکوک کران.
هەر بە پێی ئەو زانیارییانە، سەرجەم ئەو کەسانەی برینداربوون ئەندامی
یەک بنەماڵەن و کەسوکاری یەکترن.