هادی عامری: سەرۆکی هەرێم دەیەوێت رۆژێک بۆ هەڵبژاردن دیاری بکات لای هەمووان پەسەند بێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

هادی عامری رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەکلایی دەکاتەوە کەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی نەبنی لە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی بیر لەوە دەکاتەوە رۆژێک بۆ هەڵبژاردن دیاری بکات کە لای هەمووان پەسەند بێت. 

کێشەکان رۆژ دوای رۆژ بەرەو چارەسەر دەڕۆن

ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لە کۆبوونەوەکان بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵە لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی هەن، کە رۆژ دوای رۆژ بەرەو چارەسەر دەڕۆن.

بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام تاکو ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادە نییە بەشداری لە پڕۆسەکە بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا