بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەولێر رایگەیاند، بەکارھێنانی
دەستەواژەی شێخ، مەلا، قەشە، بانگخواز، پزیشکی ئاینی و ھاوشێوەکانی قەدەغەیە و
سزای لەسەرە.
هۆبەی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەولێر لە ئاگادارییەکەدا
ئاماژەی بەوەکرد:" بەکارھێنانی دەستەواژەی شێخ، مەلا، قەشە، بانگخواز، پزیشکی
ئاینی و ھاوشێوەکانی، هاوکات دروستکردنی نوشتە، جادوو، دەرکردنی جنۆکە، فرۆشتنی
گیادەرمان دەچنە خانەی فێڵکردن و سزای یاسایی لەسەرە ".
ئاگادارمان بکەنەوە و ناوتان پارێزراو دەبێت
ئەوقافی ھەولێر داوا لە ھاوڵاتییان دەکات وەک ئەرکێکی ئایینی و
نیشتمانی بۆ گەیاندنی زانیاری و لەکاتی هەبوونی ئەو حاڵەتانەدا پەیوەندی
بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە بکەن و دەڵێت " ناوی ھەموو کەسێک پارێزراو دەبێت
".