وتەبێژی سەرۆکایەتی
هەرێم رایگەیاند، بانکەکانی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی
بانکی ناوەندییان هەیە و پرۆسەی بەبانکیکردن لە هەرێم و عێراق جیاوازی نییە.
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی
هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد:" لایەنەکانی
عێراق پابەندبوونی خۆیان بە رێککەوتنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا
دووپاتکردووەتەوە و هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە ".
ئەوەشی خستەڕوو:" لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ لایەنە
عێراقییەکان باس لە هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هێرشەکەی سەر کۆرمۆر
کراوە و داواکراوە کاربکرێت بۆ دووبارە نەبوونەوەی ".
سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ ئەوەیە هەمووان بەشداربن لە هەڵبژاردن
لەبارەی هەڵبژاردنیش دڵشاد شەهاب وتی:" هەڵبژاردنی هەرێمی
کوردستان پرسێکە پەیوەندی بە هەموو عێراقەوە هەیە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
لەگەڵ ئەوەیە هەڵبژاردنێک بکرێـت سەرجەم لایەنەکان تیایدا بەشداربن و تێگەیشتێکی
باش هەیە سەبارەت بە هەڵبژاردن لە عێراق ".
باسی لەوەشکرد:" نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەسەر پرسی
هەڵبژاردن لە سەر خەتن ".