دەستەی مافی مرۆڤ چارەنوسی هاوڵاتییەکی بێسەروشوێن لە دهۆک ئاشكرادەکات

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ رایگەیاند، دوای ئەوەی سۆراخیان بۆ هاوڵاتییەکی بێسەروشوێن کردووە، دەرکەوتووە لای ئاسایشی دهۆک راگیراوە.

ئەمشەوی یەکشەممە، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، دوای ئاگادار کردنەوەی دەستە لە بارەی بێسەروشوێنی هاوڵاتیەک لەشاری دهۆک بەناوی( س، م، م) کە گوایە دیار نییە و هەواڵی نییە، لەسەر راسپاردەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ تیمێکی نوسینگەی دهۆکی دەستە بەدواداچونی کرد و سەردانی بنکەی گرتن و گواستنەوەی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک کرد بۆ ئەو مەبەستە.

بە ڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراوە 

باسی لەوەش کردووە، دوای وەرگرتنی زانیاری دەرکەوت ناوبراو بەپێی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراوە بەپێی ماددەی (1) ی یاسای ژمارە (21)ی ساڵی 2003.

راشیگەیاند، پاش گفتوگۆ کردن و دیتنی ناوبراو پێش دیتنی بەرپرسی بنکەی ڕاگرتنی ئاسایش، تیمی دەستە ڕاستەوخۆ پرسیاری ڕەوشی ناوبراویان کرد و پرسیاری خواردن و تەندروستی و شوێنی حەوانەوەو مامەڵەی کارمەندانی ئاسایش لەگەڵی ئاڕاستە کرد، لەوەڵامدا ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە هیچ کێشەیەکی نییە و مامەڵەیەکی دروستی لەگەڵ کراوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا