سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان: مانگی پێنج مووچە بە پلە بەرزکردنەوەوە دابەش دەکرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەی "هەژماری من" نیشتیمانییە و بەهۆیەوە کەرامەتی نیشتیمانی مامۆستایان و موچەخۆران پارێزراو دەبێت، دەشڵێت " بۆ مانگی پێنج ئەگەر گرفت دروست نەبێت مووچە بە پلە بەرزکردنەوەوە دابەش دەکرێت ".

تەوتینی مووچە بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێمە

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد:" تەوتینی مووچە و دابەشکردنی لەڕێگەی بانکە حکومییەکانی عێراقەوە ئەوە بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە ".

"هەژماری من" کەرامەتی مامۆستایان و موچەخۆران دەپارێزێت

ئەوەشی خستەڕوو:" پڕۆژەی (هەژماری من) نیشتیمانییە و بەهۆیەوە کەرامەتی نیشتیمانی مامۆستایان و موچەخۆران پارێزراو دەبێت، هەروەها لە داهاتوودا لە ڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە دەتوانین مووچە پاشەکەوت کراوەکانمان وەربگرینەوە ".

لەبارەی ژمارەی بەشداربووانی پڕۆژەی "هەژماری من" وتی:" تاکو ئێستا 250 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر و مووچەخۆر لە پرۆژەی (هەژماری من) تۆمارکراون و خاوەنی كارتی ئەلیكترۆنین، بۆیە ناکرێت پڕۆژەكە رەتبکرێتەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا