بۆ 12هەمینجار؛ پاریس سانجێرمان بووە پاڵەوانی خولی فەرەنسی

وەرزش پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

دوای دۆڕانی یانەی مۆناکۆ بەرامبەر بە لیۆن، یانەی پاریس سانجێرمان بۆ جاری 12مین و بۆ سێیەم جار لەسەر یەک نازناوی پاڵەوانی خولی فەرەنسی بەدەستهێنا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەردوو یانەی مۆناکۆ و لیۆن لە قۆنا‌غی 31ی خولی فەرەنسی رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و لیۆن بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە مۆناکۆی بردەوە، بەوەش پاریس سانجێرمان بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک نازناوەکەی بەدەستهێنا و مۆناکۆش بە 58 خاڵ لە ریزبەندی دووەمدا مایەوە.

یانەی پاریس سانجێرمان بە یەکێک لەو یانانە دادەنرێت کە زۆرترین جار توانیویەتی ببێتە پاڵەوانی خولی فەرەنسی، بەڵام ئامانجی سەرەکی یانەکە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا خولی یانە پاڵەوانەکەی ئەوروپا بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا