چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجامدەدات

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوەیەكی هەستیار و گرنگ ئەنجامبدات.

 بەپێی تۆڕی هەواڵی ئەلعەربییە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەماڵی عەممار حەكیم، چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە و وا بڕیاریشە كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری بكەن.

بڕیارە چوارچێوەی هەماهەنگی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان دیاریبكات

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر چەند دانیشتنێك بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كرا، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لایەنە سیاسییەكانەوە تا ئێستا ئەو پۆستە بە شێوەیەكی كاتی بەڕێوەدەبرێت و بەم كۆبوونەوەیەش چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت ئەو كێشەیەش چارەسەر بكات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا