ئامادەکاری دەکرێت بۆ لافاو؛ پێشبینی بارینی 50 بۆ 100 ملیم باران دەکرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاشكرایکرد، پێشبینی دەکەن لەم هەفتەیەدا 50 بۆ 100 ملیم باران ببارێت.

دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند:" لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممەوە کاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینە دەردەکەوێت کە روودەکایە ناوچەکەمان، بە تایبەتیش لە پارێزگاکانی کەرکوک، هەڵەبجە، بەشێکی سنووری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیانیش".

بەوهۆیەشەوە راپۆرتمان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار کردووە

ئاماژەی بەوەشکرد:" پێشبینی دەکرێت 50 بۆ 100 ملیم باران ببارێت لە ئەنجامی کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە و کۆبوونەوەی ئاو لە زۆر شوێن دروستببێت، بەوهۆیەشەوە راپۆرتمان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار کردووە بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەکاتی دروستبوونی لافاودا".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی دۆلار وەک خۆی ماوەتەوە

ئابوری 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمڕۆ لوتکەی عەرەبی بەڕێوەدەچێت

جیهان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا