ئۆپیک: پیشەسازی نەوت 70 ملیۆن هەلی کاری رەخساندووە

ئابوری پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

رێکخراوی هەناردەکاری نەوت(ئۆپیک) رایگەیاند، پیشەسازی نەوت بووەتە هۆی رەخساندنی 70 ملیۆن هەلی کار لە جیهاندا.

ئەمڕۆ دووشەممە، هەیسەم غەیس، ئەمینداری گشتی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) رایگەیاند:" پیشەسازی نەوت و غاز رۆڵێکی گرنگی هەیە لە بواری هەلی کاردا لەسەر ئاستی جیهان، ئەم پیشەسازییە بە چەمکە فراوانەکەی چەند چالاکی و بوارێک لەخۆدەگرێت، وەک بەرهەمهێنان و گواستنەوە و هۆتێل و شوێنە بازرگانییەکان".

وتیشی، بە گشتی، پیشەسازی نەوت بە تەنها، نزیکەی 70 ملیۆن هەلی کاری رەخساندووە لە تەواوی جیهاندا.

شتێک هەیە بەناوی شاری نەوتی

روونیشی کردەوە، لە هەندێک کۆمەڵگەدا، پیشەسازی نەوت بواری سەرەکی کارکردنە، لە هەموو سوچێکی جیهان شتێک هەیە بەناوی شاری نەوتی، کە جێی کێڵگە و پاڵاوگە و وەبەرهێنانە زەبەلاحەکانن.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا