عێراق 21 هەلیکۆپتەر لە ئەمریکا دەکڕێت

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

سەرۆکی شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە دوایین سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمەریکا، گرێبەست کرا لەسەر کڕێنی 21 هەلیکۆپتەر بۆ هێزی ئاسمانی عێراق.

لیوا تەحسین خەفاجی، سەرۆکی شانەی ئەمنی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی "واع"ی راگەیاندووە، سەردانەی محەمەد شیاع سودانی بۆ ئەمەریکا سەرکەوتوو بوو، هەروەها دەستکەوتی هەبووە بۆ عێراق بە تایبەت لە کەرتی سەربازیدا.

بۆ چەندین کاری جیاواز بەکاردەهێنرێن

ئەوەشی خستەڕوو، لە چوارچێوەی سەردانەکەدا گرێبەست کرا لەسەر کڕینی 12 هەلیکۆپتەر لە جۆری بێڵ 412، هەروەها نۆ هەلیکۆپتەر لە جۆری بێڵ 407، کە بۆ چەندین کاری جیاواز بەکاردەهێنرێت، لەوانەش پاڵپشتیکردنی لۆجستی بۆ میحوەرە سەربازییەکان، هەروەها بۆ چاودێریکردنیش بەکار دەهێنرێن.

لیوا تەحسین خەفاجی باسی لەوەشکرد، شێوازی پارەدانی ئەمجارە جیاوازە لە گرێبەستەکانی پێشوو، پێشتر پارەکە بە یەکجار دەدرا، بەڵام ئێستا عێراق دەتوانێت هاوشێوە بە چەند جارێک پارەکە بە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری هەلیکۆپتەرەکان بدات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا