گەشتی عومرە لە هەرێمی کوردستانەوە رادەگیرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، بە شێوەیەکی کاتی گەشتی بەجێگەیاندنی عومرە لە هەرێمی کوردستان رادەگیردرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایگەیاند، لە رۆژی 18ی مانگی داهاتووەوە گەشتی عومرە بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگیردرێت.

وەرزی حەج نزیک بووەتەوە

وتیشی، هۆکارەکەی ئەوەیە کە وەرزی حەجی ئەمساڵ نزیک بووەتەوە، لە مانگی داهاتووەوە حاجییانی هەرێمی کوردستان بە رێگەی وشکانی و ئاسمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا