"کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم ئامادە نیین گرێبەستەکان بدەن بە وەزارەتی نەوت"

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم ئامادە نیین گرێبەستەکان بدەن بە وەزارەتی نەوت.

ئەمشەوی دووشەممە، سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی نوسراوی 665 لە 2024/2/28 وەزارەتی سامانە سروشتیەکان وەڵامی چاودێری دارایی فیدراڵی دەداتەوە کە ئامادە نیین کۆپی گرێبەستە نەوتییەکان بدەن بە وەزارەتی نەوتی عێراق بەهۆی ئەوەی کۆمپانیا بیانیەکان ڕەزامەند نیین نهێنی گرێبەستەکان ئاشکرا بکرێت.

دەشڵێت، لەناو گرێبەستەکانیش بڕگە و ماددەی تێدایە کە هەموو لایەنەکانی ناو گرێبەستەکە رەزامەند نەبن گرێبەستەکە ئاشکرا بکرێت.

پێویستە وەزارەتی نەوت پێداچوونەوە بە گرێبەستەدا بکات

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش کردووە، لەکاتێکدا بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ( 59/اتحادية /2012 وموحدتها 110/اتحادية / 2019) پێویستە وەزارەتی نەوت پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم و کۆمپانیا بیانییەکان بکات بۆ چارەسەری کێشەی نەوتی هەرێم.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا