قوباد تاڵەبانی: میللەتەكەمان نیشتمانپەروەرێكی بە ئەمەكی لەدەستدا

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، كامیل ژیر، پارێزەر، نوسەر،  رووناكبیر و سیاسەتمەدارێكی خاوەن قەڵەمێكی دڵسۆز و بوێری كوردایەتی بوو.

 قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە راگەیەندراوێكدا بۆ كۆچی دوایی كامیل ژیر، نوسەر و رووناكبیر و سیاسەتمەدار رایگەیاند:" بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی (كامیل ژیر)، نیگەران و دڵگران بووم".

بە كۆچكردنی میللەتەكەمان نیشتمانپەروەرێكی بەئەمەكی لەدەستدا

ئاماژەی بەوەشكردووە:" كۆچكردوو (كامیل ژیر) پارێزەر و نوسەر و رووناكبیر و سیاسەتمەدار، خاوەن قەڵەمێكی دڵسۆز و بوێری كوردایەتی بوو، بە كۆچكردنی میللەتەكەمان نیشتمانپەروەرێكی بەئەمەكی لەدەستدا". 

بەم بۆنە غەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادە نیشتمانپەروەرەكەتان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم

لە درێژەی راگەیەندراوەكەشدا هاتووە:" بەم بۆنە غەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە نیشتمانپەروەرەكەتان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم، خوای گەورە لەكۆچكردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا