بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خانەوادەی كامیل ژیر: هاوبەشی خەمتانم

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، مامۆستا كامیل ژیر سیاسەستمەدارێكی دیار و نووسەرێكی بە ئەزموون و لێهاتووی گەلەكەمان بوو، رۆڵ و پێگەی لە رووداوە سیاسی و رۆشنبیرییەكاندا لەیادەوەریماندا دەمێنێتەوە.

 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا بۆ كۆچی دوایی كامل ژیر بڵاویكردەوە:" بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كامیل ژیر، نووسەر و سیاسەتمەداری كوردمان پێگەیشت".

هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم".

مامۆستا كامیل ژیر سیاسەتمەدارێكی دیار و نووسەرێكی بە ئەزموون و لێهاتووی گەلەكەمان بوو

هەر لە درێژەی پەیامەكەیدا سەرۆكی یەكێتیدا هاتووە:"  مامۆستا كامیل ژیر سیاسەتمەدارێكی دیار و نووسەرێكی بە ئەزموون و لێهاتووی گەلەكەمان بوو، رۆڵ و پێگەی لە رووداوە سیاسی و رۆشنبیرییەكاندا لەیادەوەریماندا دەمێنێتەوە و بە رێزەوە یادی دەكەینەوە، خودای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا