شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی خانەوادەی كامیل ژیر كرد

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەكەمی عێراق بۆ كۆچیدوایی كامیل ژیر نوسەر و سیاسەتمەدار پرسەنامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند:" هەواڵی ماڵئاوایی یەكجارەكی سیاسەتمەدارە روو سپییە جوامێرەكەی كوردایەتی و تێكۆشان، كامیل ژیر غەمبار بووم".

 دەقی پرسە نامەكەی خانمی یەكەمی عێراق...

بەڕێزان خانەوادەی كامیل ژیر

بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەكجارەكی نوسەر و سیاسەتمەدار (كامیل ژیر)، زۆر غەمباربووم. 

بۆ كۆچیدوایی كامیل ژیر شاعیر و نوسەر و دڵسۆز و جۆشدەری لاوان و گەنجان بەبیر و هزری نیشتمانپەروەری و كۆڵنەدان، سیاسەتمەدارە روو سپییە جوامێرەكەی كوردایەتی و تێكۆشان، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادەكەتان و نوسەران و رووناكبیرانی كوردستان ئەكەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم. 

خودای گەورە لە كۆچكردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا