دوای چەند رۆژێک لە راگرتنی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، بڕیارە
ئەمشەو کاری بەرهەمهێنان لە کێڵگەکە دەستپێبکاتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ئەوەی ئەمشەو بەرهەمهێنانی
گاز لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەستپێبکاتەوە و هەر ئەمشەویش گاز رەوانەی وێستگەکانی
کارەبا دەکرێت، بەوەش دۆخی کارەبا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئاسایی دەکرێتەوە.
چەند رۆژێک لەمەوبەر بە درۆن هێرشكرایە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر و بەهۆیەوە چەند كەسێك گیانیان لەدەستدا و بەرهەمهێنانی گاز لە كێڵگەكەش راگیرا.