فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەدەر لە پارتی: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق بەدەر لە پارتی رایدەگەیەنن، دژی هەموو هەوڵێکن بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ سێشەممە، فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەر لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە نوسراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند،  بەتوندی هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم و ئەنجامنەدانی لە 10ی حوزەیراندا رەتدەکەینەوە، چونکە هەڵبژاردن مافێکی دەستووری گەلی هەرێمە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم سێ جار دواخراوە

باس لەوەش کراوە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم سێ جار و لەسەر خواست و بەرژەوەندی حزبێک دواخراوە کە ئەوەش پێشێلکردنی یاساکانی دەستووری هەرێم و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و کۆمسیۆنە  کە هەموو هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا. 

ئەو فراکسیۆنانە دەڵێن، داوا لە سەرجەم لایەنە فیدراڵییەکان و پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی وەزیران و دادگای فیدراڵی و کۆمسیۆن دەکەین رووبەڕووی ئەو رێگریانە ببنەوە و زامنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم لە 10ـی حوزەیراندا بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا