دوای بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەبارەی دروستبوونی
چاڵێک لە شەقامی "مامە ریشە"ی شاری سلێمانی و مەترسییەکانی لەسەر شۆفێران،
سەرۆکی شارەوانی و لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان لە سەرۆکایەتییەکە بەڵێنی چاککردنەوەی
شەقامەکە دەدەن.
لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە هەژماری فەرمی
خۆی لە فەیسبووک لەسەر ئەو ڤیدیۆیەی "بی ئێم سی" بڵاویکردووەتەوە، لە کۆمێنتدا
نوسیویەتی:" ئەمساڵ تاکو ئێستا بەهۆی نالەباری كەشوهەواوە نەتوانراوە وەك پێویست
چاككردنەوەو نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان ئەنجام بدرێت ".
هەموو ئەو چاڵانە چاک دەکرێن
ئەوەشی خستووتەڕوو:" پلانی ئەمساڵی كاركردنمان
داناوە و لە نێوانیشیاندا ئەم گرفتە و هەموو ئەو چاڵانەی تیمەكانمان و لیژنەی پەیوەندیدار
كۆنوسی پێ كردووە، چاک دەكرێن ".
بە نزیکترین کات چاکی دەکەینەوە
هاوکات، توانا بەهادین، لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان لە سەرۆکایەتی
شارەوانی سلێمانی لەسەر هەمان پۆستی "بی ئێم سی" نوسیویەتی:" وەک شارەوانی سلێمانی ئینشائەڵا بە نزیکترین
کات چاکی دەکەینەوە ".