مەکتەبی سیاسی یەکێتی: پێداگرین بۆ چەسپاندنی بنەماکانی یاسای کاری ھاوچەرخی کرێکاران

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە ساڵیادی رۆژی جیهانی کرێکاراندا، مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی پێداگرە بۆ چەسپاندنی بنەماکانی یاسای کاری ھاوچەرخی کرێکاران.

سبەی چوارشەممە، 1ی ئایاری 2024 ساڵیادی رۆژی جیهانی کرێکارانە، لەو بارەیەوە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، ھەموو ساڵێک لەم رۆژەدا کرێکارانی جیھان لەپێناو بەدەستھێنان و پاراستنی زیاتری مافەکانیان بە چەندین چالاکی ئەم یادە بەرز رادەگرن، لە کوردستانیشدا کرێکاران لە رێگەی رێکخراو سەندیکا پیشەییەکانیانەوە رۆڵی دیار و بەرچاویان ھەبووە، لە سەردەمی دەسەلاتدارێتی رژێمی بەعسدا لەم پێناوەدا چەندین جار رووبەڕووی راوەدونان و گرتن و ئازاردان و مەرگ بوونەتەوە.

باسی لەوەش کردووە، کرێکاران و رەنجدەرانی بیروبازووی کوردستان لە خەباتی نەتەوەیی و لە نێو کاروانی بزوتنەوەی کوردایەتییدا پێشەنگ بوون و چەندین جوامێرییان گیانیان بەخشیوە.

یەکێتی پشتیوانی لە خەباتی سەندیکایی و پیشەیی کرێکاران دەکات

مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەشڵێت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پێناو پاراستنی مافە بەدەستھاتووەکان و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، رەخساندنی زیاتری ھەلی کار و دابینکردنی سەلامەتی کارکردن ھەمیشە پشتیوانی لە خەباتی سەندیکایی و پیشەیی کرێکاران دەکات و پێداگری دەکات بۆ چەسپاندنی بنەماکانی یاسای کاری ھاوچەرخی کرێکاران لەعێراق و کوردستان، لەپێناو باشکردنی ژیان و گوزەرانیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا