سبەی مامۆستایانی وانەبێژ داواکاری دامەزراندن دەدەن بە وەزیری دارایی عێراق

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بڕیارە سبەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە.

عەلی رەئوف، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەی بەوەکرد:" سبەی کاتژمێر 10:00ی بەیانی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆدەبینەوە و پرسی سەرەکیمان دامەزراندنی وانەبێژانە ."

 تاکە داواکاریی ئێمە دامەزراندنە

وتیشی:" تاکە داواکاریی ئێمە لە وەزیری دارایی ئەوەیە کە هاوشێوەی وانەبێژانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دامان بمەزرێنن ".

پێشتر، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، وەزارەتەکەیان ئامادەکاری دەکات لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەسەر بنەمای بەگرێبەستبوونی (کۆی وانەبێژان) لە رێگەی حکومەتی هەرێمەوە ئاراستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا